ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید ڕەئیسی، جەختیان لەوە کردەوە: ماوەی تەواونەکراوی سەرۆکایەتی ئەو شەهیدە، پێوەرێک لە هەوڵ و بەزەیی بۆ میللەت و نیشتمان بوووو و لە هەمان کاتدا سەربەخۆیی وڵاتی پاراست.
لە تایبەتمەندییە دیارەکانی شەهید ڕەئیسی بەرپرسیارێتی، بەکارهێنانی گەنجان، گرنگیدان بە دادپەروەری، دیپلۆماسی کارا و سوودبەخش و بەتایبەتی خەڵکی بوون بوو.
ئەم تایبەتمەندیانە دەبووە هۆی دڵگهرمی دۆستانی ئێرانی لەوان خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری و زۆرێک لە لایەنگرانی نیزام. ماوەی تەواونەکراوی سەرۆکایەتی ئەو شەهیدە، لە هەمان کاتدا کە سەربەخۆیی خۆی پاراست، پێوەرێک لە هەوڵ و بەزەیی بۆ میللەت و نیشتمان هێنایە ئاراوە.
ئێستا لە بەرخۆدانی مێژوویی ناوازەی نەتەوەی ئێران لە بەرامبەر دوو سوپای تیرۆریستی جیهانیدا دەسکەوتە حەماسییەکانی نەتەوەی ئێران دەبینین. ئەمەش وا دەکات باری بەرپرسیارێتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی - لە ڕێبەرایەتی و سەرۆکی هێزەکانەوە تا هەموو ئاستەکانی بەڕێوەبەران- لە ڕابردوو قورستر بێت. ئەمڕۆ لە سایەی خێر و بەرەکەتی یەکگرتوویی میللەت و دەوڵەت و سەرجەم دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامی، لە پتەوکردنی پاڵنەر و خزمەتکردنی دووقات و بە پەرۆشی بەرپرسان، هەڵوەشاندنەوەی کێشە و نیگەرانییەکانی خەڵک، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بژێوی، و ئامادەیی مەیدانی و ڕاستەوخۆ، و دیاریکردنی ڕۆڵێکی جیددی بۆ ئەو خەڵکەی کە لەسەر ڕێبازی پێشکەوتنی وڵات و بزووتنەوەیەکی ئومێدبەخشن بۆ داهاتوویەکی گەش.
Your Comment